English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی‮ بڕبڕەی‮ ‬پشتی‮ گەلی ‬كورد لە هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان‬‬‬‬
2021-03-02 [03:31 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەوەی لە رابردوو و ئێستاشدا دوژمنان و ناحەزانی كوردی نیگەران كردووە ،ئەوەیە كە سەرۆك بارزانی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە سازش لە سەر مافە رەواكانی كورد بكات و پشت لەو كاروانە مێژووییە بكات كە پشت بە پشت گەیشتوتە قۆناغی ئێستامان كە ئەویش گەیشتنە بە ئامانجە گەورەكە ، كە ئاواتی هەر تاكێكی دڵسۆزی كورد و شەهیدان و پێشمەرگەیە.لە سایەی خوێنی شەهیدان ، ماندووبوون و شەونخوونی هێزی پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانی ئەمڕۆ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بە درەوشاوەیی و سەربڵندی و ئازایەتی و مرۆڤدۆستیی‮ ‬لە هەموو جیهاندا باسدەكرێت و حسابێكی‮ ‬زۆر بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد دەكرێت،‮ ‬هەڵبەتە ئەمەش بۆ كارامەیی‮ ‬و بوێری‮ ‬و دیپلۆماسییەت و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬ئەم سەركردە سەربڵندە دەگەڕێتەوە. ‬ئەگەر بەراوردی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬كوردستان لەسەرتاسەری‮ ‬جیهان و ناوچە كێشەلەسەرەكان بە سووریاوە بكەین بەو هەموو چەكە بەهێز و مۆدێرنەی‮ ‬لەبەردەستی‮ ‬ئەواندایە،‮ ‬هەیانە ئێمەی‮ ‬كورد سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەترمان بەدەستهێناوە،‮ ‬ئەمەش لە سایەی‮ ‬لێزانی‮ ‬و زیرەكی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە قارەمانەكانە كە سەری‮ ‬كورد و مێژووی‮ ‬كوردی‮ ‬بە قەد بەرزایی‮ ‬چیاكانی‮ ‬كوردستان بەرز و بڵندتركرد لە هەموو جیهاندا،‮ ‬لێرەدا من دەمەوێت ئیشارەت بەوە بدەم كە پێگەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەوە دەرچووە كە وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێم تەماشای‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵكو لە ئێستادا وەك كارێزمایەك لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا ناسراوە و‮ ‬یاداشت و رێنماییەكانی‮ ‬لە هەموو جیهان گرنگییەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬پێ دەدرێت. سەرۆك بارزانی‮ ‬بووەتە رەمز و بڕبڕەی‮ ‬پشتی‮ ‬حكومڕانێتی‮ ‬كورد لە هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان و هەموو گەلی‮ ‬كورد چاویان لە هەڵوێست و پەیام و هەنگاوە زێڕینەكانێتی،‮ ‬چونكە گەلی‮ ‬كورد دەزانێ ئەوەی‮ ‬لە توانا و لە سیاسەت و جورئەتی‮ ‬سەرۆك بارزانییدا هەیە،‮ ‬لە هیچ كەسێك و حزبێكی‮ ‬تردا نییە و بە هەر هەموویانەوە ناتوانن سەركردایەتییەكی‮ ‬باش و سەركەوتووانە بكەن و ناتوانن وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك پەیامێكی‮ ‬روون و ستراتیژیانەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانپەروەرانەیان هەبێت بۆ دۆست و دوژمنانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮. ‬بۆیە لەلای‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەو بڕوایە دروستبووە كە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا تاكە كەس لەناو گەلی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬و بە تایبەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بتوانێ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك و رابەرایەتی‮ ‬بگێڕێت و بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بپارێزێت .زۆرن ئەو كەسانەی‮ ‬كە ماوەی چەند ساڵەی ‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەخەنە بەر‮ ‬ڕەخنە و موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬حیزبی‮ ‬زاڵە بە سەر ویژدانیان و دان بەو‮ ‬ڕاستییەدا نانێن كە سەرۆك چ دەسكەوتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ كورد و كوردستان مسۆگەر كردووە.لە ئاستی‮ ‬ناوخۆ و پرسە نیشتمانییەكاندا ئەگەرچی‮ ‬سەرۆك بە شانازییەوە خاوەنی‮ ‬دەیان دەستكەوتی‮ ‬هەرە گەورەیە و بە لێهاتوویی‮ ‬پێگەی‮ ‬كوردی‮ ‬نەك تەنیا لە عێراق تەنانەت لە ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا بەرزكردووەتەوە،بەڵام سەركەوتنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬بەڕێزیان لە بواری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتیدا ئەوەندە بۆ كورد و كوردستان پڕ‮ ‬بایەخ و مێژووییە كە هیچ ویژدانێكی‮ ‬ئاگا و بێدار ناتوانێت لەم سەركەوتنە خۆی‮ ‬حەشار بدات و باسی‮ ‬لێوە نەكات‮.‬ ئەگەر چاوێك بخشێنینەوە بە بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە و تەرافیكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئاوڕێك لەم هەرێمەی‮ ‬خۆمانیش بدەینەوە،‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە دەردەكەوێت كە كوردستان لە قەبارەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆدا خۆی‮ ‬نمایش كردووە نەك هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەر بە حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق و بێگومان ئەمەش لە دەرەنجامی‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬چەندین ساڵە بووە كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬و پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەڕێزیان گەورەترین فاكتەری‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬باوەڕپێبوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە لە نێو كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی‮.‬سەردانی‮ ‬گەورە بەرپرسانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ هەولێری‮ ‬پایتەخت و‮ ‬ڕاوێژی‮ ‬گەورە وڵاتانی‮ ‬وەك ئەمریكا بە تایبەت لە ئیئتلافی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬، نیشانەیە لە بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬كوردستان دەكات لە پرۆسەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئەوەمان بۆ دەردەخات كە كەسایەتی‮ ‬سەرۆك چەندە كاریگەر بووە و توانیویەتی‮ ‬وێڕای‮ ‬بە نێودەوڵەتی‮ ‬كردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد و گەیاندنی دۆزی كورد بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 10024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad