English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی Tom and Jerry لە سینەماکاندا
2021-03-02 [04:43 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی لایڤ ئەکشن Tom and Jerry لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی 38 ملیۆن و 810 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستبێنیت و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 13 ملیۆن و 710 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە و جگە لە کارەکتەری ئەنیمەیشن، ئەکتەری راستەقینەشی تێدایە، بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و ماوەکەی یەک کاژێر و 41 خولەکە.

زنجیرە فیلمی Tom and Jerry وەک بەناوبانگترین بەرهەمی کارتۆنی لە جیهاندا دەناسرێت کە لە 1940 تاوەکو 1967 نزیکەی 161 ئەڵقەی بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad