English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنکەی سەربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ مووشه‌ك بۆردومان كرا
2021-03-03 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوو ڕۆژ پێش سەردانە مێژووییەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، سەرچاوەکانی ئاسایشی عێراق و ڕۆژئاوا وتیان لانی کەم 10 موشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەدییان لە ڕۆژئاوای عێراق کردە ئامانج کە هێزەکانی ئەمەریکاش لەخۆدەگرێت.

وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیهادییەکانی عێراق واین ماروتۆ لە تویتێکدا وتی " 10 موشەک بنکەی سەربازی عێراقی عەین ئەسەدییان کردۆتە ئامانج کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە."

ماروتۆ وتی " هێزەکانی ئاسایشی عێراق سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکەن لە هێرشەکە."

سەرچاوەیەکی ئاسایش جەختی لەوە کردەوە موشەکەکان لە گوندێکی نزیک عەین ئەسەدەوە هەڵدراون.

لەلای خۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی سەر بە سەرکردایەتی هێزەکانی ئاسایشی عیراق ئاماژەی بەوەدا " 10 موشەکی جۆری گراد لە بنکەی عەین ئەسەد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی بەرچاویان لێنەکەوتۆتەوە."

سەرچاوەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وت ئەو موشەکانەی بنکەکەیان کردۆتە ئامانج لە جۆری " ئارش " ی ئێرانی بوون و زۆرجار ئەو جۆرە موشەکە بەکاردەهێندرێت دژی شوێنەکانی هاوپەیمانان لە عێراقدا.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad