English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئه‌فغانستان هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌كی تالیبان ده‌یان به‌ندی ئازاد كرد
2021-03-03 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سوپای ئه‌فغانسان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی هورات له‌ رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ ئه‌نجام دا، له‌ ئاكامدا بووه‌ هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و ئازادكردنی 34 كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ هێزه‌كانی پرۆسه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای نیشتمانی ئه‌فغانستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌ تایبه‌ته‌كان پرۆسه‌یه‌كی له‌ شارۆچكه‌ی كرۆشا له‌ ناوچه‌ی ئه‌دراسجان ئه‌نجامدا، پێكدادان روویدا له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش چه‌كدار كوژران.

وتیشی، له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كدا 11 سه‌رباز و هه‌شت ئه‌فسه‌ری پۆلیس و سێ سه‌ربازی هێزه‌كانی ئاسمانی و پێنج كرێكاری خۆماڵی و حه‌وت فه‌رمانبه‌ری حكو‌مه‌تی ئازاد كرا.

تاكو ئێستا بزوتنه‌وه‌ی تالیبان هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ نه‌داوه‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad