English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: ساڵی داهاتوو هەموو قەرزەکانی کوێت دەدەینەوە
هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر کوێت/ ئەرشیڤ
2021-03-03 [06:04 AM]

ZNA - هەولێر


مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆكوزه‌یرانی عێراق له‌ ماوەی ساڵێکدا هەموو قەرزی کوێت دەدنەوە.

راوێژکاری دارایی سەرۆک‌وەزیرانی عیراق، لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بڕی ٤٩.٥ ملیار دۆلار قه‌رزی قه‌ره‌بووی جه‌نگیان به‌ كوه‌یت داوه‌ و ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراق ماوه‌تە‌وە‌ ته‌نیا ٢.٥ ملیار دۆلاره‌.

مەزهەر محەمەد سەباع گوتی: ئێستاش له‌لایه‌ن سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ره‌بوو، ٣ لەسەدی داهاتی هه‌نارده‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كوه‌یت ده‌بڕێت. ناوبراو پێشبینیی کردووە به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له‌ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر ته‌واوی قه‌رزه‌كه‌ بدرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی قه‌ره‌بوو له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی ١٩٩١ به‌هۆی جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت و زیانگه‌یاندن به‌و وڵاته‌، حكومه‌تی عێراقی ناچاركرد به‌ بڕی ٥٢.٢ ملیار دۆلار کوێت قەرەبوو بکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad