English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: بە‌پەلە وڵامی هێرشی سەر بنکەی عەینولئەسەد نادەینەوە
2021-03-03 [09:04 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی بەڵێندەرێکی ئەمریکایی لە هێرشی مووشەکیی سەر بنکەی سەربازیی عەینولئەسەدی عێراق ژیانی لە دەست دا، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند ئەمریکا خەریکی هەڵسەنگاندنی ئاکامەکانی ئەم هێرشە و دەستنیشان‌کردنی هێرشبەرانە.  

بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەد شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە و رۆژی چوارشەممە ٣ی ئازار کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشک.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک ئەنجامدانی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە زمان سەرچاوەی هەواڵگریی خۆراواوە کە ناویانی ئاشکرا نەکردووە، بڵاوی‌کردووەتەوە، هێرشەکە بە مووشەکی "مودێل ئارەشی دەستکردی ئێران کراوە.

 

جین ساکی گوتەبێژی کوشكی سپی دەڵێت: "ئەگەر بەو ئاکامە بگەین کاردانەوەی ئێمە پێویستە، دیسانیش بە شێوازی خۆمان بۆ هەنگاونان کات دیاری دەکەین.

ساکی گوتی: ئێمە بۆ ئەوەی بیانووی زیاتر بە دوژمن نەدەین، خۆمان لە هەرچەشنە هەنگاوێکی بەپەلە دەپارێزین.

 

 





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad