English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕازیل ... له‌ 24 كاتژمێردا نزیكه‌ی 2000 كه‌س به‌ کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
2021-03-04 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی داتا فەرمیەکان لە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێدا، لە تەنها یەک ڕۆژدا 1910 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بەڕازیل گیانیان لەدەستدا، ئەمە لەکاتێکدایە ڕەوشی پەتاکە لەو وڵاتەدا تا دێت خراپتر دەبێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل، کە زۆرێک لە زانایان دەڵێن ئەو داتایانە پێچەوانەی ڕاستی ڕەوشی پەتاکەن لە وڵاتەکەدا، کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆوە بۆ 259,271 حاڵەت.

ڕۆژی سێشەممە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە بەڕازیل 1642 حاڵەت بوو، کە بە هەمان شێوە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو.

لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆژانە 1,331 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون. تاوەکو مانگی دووی ڕابردوو، ئەو ژمارەیە لە 1100 حاڵەت تێنەدەپەڕی.

لە دوای ئەمەریکاوە، بەڕازیل دووەمین وڵاتە لە جیهاندا کە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکردبێت.





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad