English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترا
2021-03-04 [04:32 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد، 20 کارمەندی بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرت. کارمەندێکی تەندروستیش وەک یەکەم کەس لە هەولێر ڤاکسینەکەی لێدرا و هیوادارە پزیشک، کارمەندان و هاونیشتمانیانیش ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن. 

 

بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر دەستکرا بە کوتانی کارمەندانی تەندروستی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

گۆران عوسمانی تەمەن 33 ساڵ و کارمەندی بەشی چاودێری چڕی بەشی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر وەک یەکەم کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت.  

 

ئەو کارمەندەی وەک یەکەم  کەس ڤاکسینەکەی لە هەولێر وەرگرت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەستێکی تایبەتم هەیە و خۆشحاڵم کە ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان. یەکەم کەس بووم ڤاکسینەکەم وەرگرت و ئینشائەڵڵا لە داهاتوودا هەموو کەسێک ئەو ڤاکسینە لەخۆی دەدات."

 

ئەو کارمەندی تەندروستییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، کە پێشتر لە نەخۆشخانەکان خەڵکێکی زۆر بەدەست ئازاری کۆرۆنا ناڵاندوویەتی و  "هیوادارم کارمەندانی تەندروستی و هاووڵاتیانیش ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر هاونیشتمانییان کەمبێتەوە.

 

دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی وودای راگەیاند "پێدانی ڤاکسین بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هاووڵاتیان گرنگیی تایبەتی هەیە، ئێمە دڵخۆشین و هیوادارین بتوانین ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان کاردەکەن پێکوتەکەی کۆرۆنایان بۆ دابین بکەین. لە زووترین کاتیشدا ئەو بەشەی دیکە ڤاکسین بگات بۆ ئەوەی هاووڵاتیان وەریبگرن."

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، "رۆژانە هەر سەنتەرێک 50 کەس پێکوتەی کۆرۆنای پێدەدرێت و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا 61 شوێن ئامادە دەبێت و ئەوکات دەتوانین رۆژانە لە هەر شوێنێک زیاتر لە 50 کەس ڤاکسینیان پێبدرێت."

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە 57٪ی ڤاکسین بۆ هەولێر و دهۆک تەرخانکراوە و لە 43٪ی بۆ سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیانە. 

 

33٪ی ڤاکسین بۆ هەولێر

24%ی ڤاکسین بۆ دهۆک





ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad