English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسەى کوتانی ڤاکسینى کۆرۆنا لە دهۆک دەستیپێکرد
2021-03-06 [10:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى دهۆک و ژمارەیەک پزیشک و کارمەندانى تەندروستیى دهۆک پرۆسەى کوتانی ڤاکسینى کۆرۆنا لە دهۆک دەستیپێکرد.

د. ئەفراس یاب موسا، بەرێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، پشكی پارێزگای دھۆك لەو بڕە ڤاكسینە 920 دانەیە، وەك قۆناغی یەكەم بۆ 460 پزیشك و كارمەندی تەندروستی بەكار دەھێندرێت، بەشێکى دیکە ئەو کارمەندانە دەبن کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە.

بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى  وتیشی، ئەوە یەکەم وەجبەیە، 920 ژەم لە خۆدەگرێت، "ئێمە چاوەڕێی وەجبەى دیکەش دەکەین و هەر کاتى وەجبەیەکى دیکە گەیشت ئەوکات دەزانین جگە لە کارمەندانى تەندروستى کێی دیکە وەریدەگرن".

بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوو لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە ھەڵمەتی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەستپێبكات.

هەفتەی رابردوو یەکەم وەجبەى ڤاکسینى کۆرۆنا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لە رۆژى پێنجشەممە لە شارى دهۆک یەکەم کارمەندى تەندروستى ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad