English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران... هەوڵی ڕفاندنی فڕۆکەیه‌کی نەفەرهەڵگر بۆ كه‌نداو درا
2021-03-06 [10:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی ئاسمانی سوپا هه‌وڵی ڕفاندنی فڕۆکه‌یێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان پووچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه‌.

دوێنێ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، بە میللەتی بەشەرەف و قارەمانی ئێرانی ڕادەگەیێنین ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌وڵی رفاندنی فڕۆکەیێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر لە جۆری فۆکۆ 100 سەربە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێران لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی فڕینی سوپاوە پووچه‌ڵ کرایەوە که‌ له ‌شاری ئه‌هوازه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌شهه‌د به‌ڕێکه‌وتبوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس له‌وه‌ كراوه‌، ئه‌و که‌سه‌ش هه‌وڵیدا فڕۆکه‌که‌ بڕفێنێت ده‌ستگیر کراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رفێنه‌ری فڕۆکه‌که‌، به‌نیازبوو فڕۆکه‌که‌ به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی یه‌کێک له‌وڵاتانی که‌نداو بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام توانراوه‌ شکست به‌و پرۆسه‌یه‌ بهێندرێت و فڕۆکه‌که‌ له‌شاری ئه‌سفه‌هان به‌په‌له‌ بنیشێندرێته‌وه‌.

سوپای پاسداران ئەوەشی وەبیر هێنایەوە ڕەهند و وردەکارییەکانی ئەم پیلانە پێوشوێنگیری زیاتری بۆ دەکرێت.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad