English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان ... بەهۆی هەرسی بەفره‌وه‌ زیاتر لە 14 کەس گیانیان لەدەستدا
2021-03-06 [11:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی هەرەسی بەفر لە پارێزگای باداخشانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەلایەنی کەم 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆرتریش بیندار بوون، گوتەبێژی حکومەتی خۆجێهی وتی، لەو کاتەوەی ئەو هەرەسە ڕوویداوە چەند کەسێک بێسەوشوێن بوون.

ناوچەکەی کە ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە دەکەوێتە شارۆچکەی ڕاغیستان و لە ژێر دەسەڵاتی تالیباندایە، ئەمەش هەوڵەکانی بەهاناوە چوونی قوربانیانی سەخت کردووە. گوتەبێژی حکومەتی خۆجێهی نێک محەمەد دەڵێت لەو کاتەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەو هەرەسە لە گوندی زارانداب ڕوویداوە چەند کەسێک بێسەوشوێن بوون.

ئەو گوتی پەیوەندی پچراوە و لە ئێستادا حکومەت ڕوون نییە کە ئایا ئەوانەی کوژراون گوندنشینبوون یان ئەو کەسانەی کار لە کانی زێری ناوچەکە دەکەن.

بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگا دکتۆر بەشار سەمین ڕایگەیاند هێشتا زانیارییەکان لەسەر ئەو ڕووداوە ڕوون نییە و ڕەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەوە زیاتربێت کە زانراوە. دەشڵێت هێشتاش ژمارەک کەس لە ژێر بەفرەکە دەرنەهێندراون.

شایانی باسە لە ڕووداوێکی هاوشێوە لە ساڵی 2019 دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. زۆربەی کانەکانی سەرانسەری ئەفغانستان بە ڕێوشوێنی سەلامەتی تێدا ڕەچاو ناکرێن.

کاکردن لە کانزاکاندابە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەفغانستان شتێکی باوە، و بێکارییەکی زۆر وا دەکات خەڵکی ناچاربن پەنا بۆ هەر کارێک ببەن کە هەست بکەن داهاتێکی تێدایە.

 

VOA





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad