English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی بازرگانی، شاندێکی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
2021-03-06 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌یدا، چەند لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌کرێن، تاكو گرفته‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكات، له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕیارە شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، فەتحی مەجید، رایگه‌یاند، بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق دروست بکرێن، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی لە بواری بازرگانی لە نێوان ھەردوولا ھەن بە ھاوبەشی چارەسەریان بکەن، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی.

وتیشی، بڕیارە ھەر گرفتێک لە بواری بازرگانی لە نێوان ھەردوو لا ھەبێت، چارەسەری بکات، كه‌ لیژنە ھاوبەشەکان ئێستا سەرقاڵی دروستکردنین، و ھیچ گرفتێک لە نێوان ھەردوولا نەمێنێت، بۆیە ئێمە سەردانی بەغدامان کرد و بڕیارە لە زووترین کاتیشدا شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی بتوانین بە زوویی ئەو کێشانەی ھەن، چارەسەریان بکەین.

باسی لەوەش کرد، پێشتر بازرگانانی ئێمە کەلوپەلیان بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەبرد، مۆڵەتیان لای ئێمە ھەبوو، ئەگەر مۆڵەتی بەغدایان نەبووایە، رێگرییان لێ ده‌گیرا، بەڵام ئێستا ئەوەی مۆڵەتی حکوومەتی ھەرێمی ھەبێت، رێگری لێ ناکەن و ئەو کێشەیە چارەسەر کرا، بۆیە ھەر گرفێتک ھەبێت، ئەو لیژنانە چارەسەری دەکەن.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad