English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمەخمور و موسل چەندین بۆمبی چێندراوی داعش دۆزرانەوە
2021-03-07 [07:12 AM]

ZNA – هەولێر


عێراق ئاشكرایدەكات، هێزێکی فیرقەی  سوپای عێراق دەستی بەسەر ژمارەیەك بۆمبی چێنداراودا گرتووە و 13چەندین راستەی تەقاندنەوەی بۆمبی پاشماوەی داعشیشی لە شارۆچکەی مەخموور لەناوبردوون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند: فەوجی دووی لیوای 50ـی پیادە لە فیرقەی 14ی سوپا لە کاتی پشکنینی ناوچەی حەشتەر لە شارۆچکەی مەخموور حەشارگەیەکیان دۆزییەوە، کە 13 بۆمبی چێندراو و 13 راستەی تەقاندنەوەی بۆمبی تێدا بوو، کە پاشماوەی داعشی تیرۆریستن، هەموو ئەو بۆمب و راستانەش لە لایەن تیمی ئەندازیارییەوە لە شوێنی خۆیان تەقێندرانەوە.

بەپێی راگەیێندراوەكەی بەرگریی عێراق، هێزێکی لیوای 43ـی پیادە لە فیرقەی 20ـی سوپادا ناوچەی تەل عەبتەی لە باشووری پارێزگای نەینەوا پشکنی و لە پرۆسەکەدا دەستی بەسەر 4 بۆمبی چێندراو و چوار راستەی تەقاندنەوەی ئەو بۆمبانەدا گرت و کە پاشماوەی داعشن، دواجاریش تەقێنرانەوە.

 

وێنەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وەزارەتی بەرگری وەرگیراوە

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad