English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاكێجە داراییەكەی ئەمەریكا پەسەند كرا
2021-03-07 [07:34 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بووە دووبەش بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی پاكێجی دارایی، بە زۆرینەی دەنگ پاکێجەكەی دارایی پەسند کرا کە  بە بڕەکەی 1.9 ترلیۆن دۆلارە.

لەکۆی 100 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پیران، 50 کۆماری لە دژی پاکێجەکە و 50 دیموکرات بە سوودیی دەنگیان دا و بە دەنگی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران خاوەن دەنگی یەکلاییکەرەوە، پاکێجەکە پەسندکرا و چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی بکات و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو کاتەی کە کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، ئەمە سێیەمین پاکێجی داراییە لە ئەمریکا کە تێیدا بڕیارە هەموو ئەمریکییەک بۆ یەکجار 1400 دۆلاری پێبدرێت.

کۆمارییەکان رەخنەی تووندیان لە پاکێجەکە گرتووە و بە گران و قورس ناوی دەبەن و هاوکات بەشێک لە دیموکراتەکان گوشاریان خستەسەر سەرکردایەتیی پارتەکەیان لە ئەنجوومەنەکە بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو هاوکارییانەی کە هەفتانە دەدرێتە بێکاران لە 400 دۆلارەوە بۆ 300 دۆلار.

پاکێجە داراییەکە بە ناوی پلانی رزگارکردنی ئەمریکییەکان دانراوە و تێیدا 350 ملیار دۆلار بۆ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتەکانی ویلایەتەکان تەرخانکراوە و 130 ملیار دۆلاریش بۆ قوتابخانەکان.

هەروەها لە پاکێجەکەدا 49 ملیار دۆلار بۆ فراوانکردنی پلانی پشکنینی کۆرۆنا و 14 ملیاریش بۆ دابەشکردنی ڤاکسین تەرخانکراوە.

ئەمریکا لە رووی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی یەکەم دێت، بەپێی ئامارەکان تائێستا 29,653,891 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 20,273,915 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 537,119 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad