English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا داوا لەعێراق دەكات بەپەلە لێكۆڵینەوەی لەهێرشەكەی سەر عەین ئەسەد بكات
2021-03-08 [07:17 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگری ئەمریکا داواى لە عێراق کرد، بەپەلە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی هەفتەی رابردووی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بکات و بەرپرسیاری هێرشەكەی دەستنیشان بکات.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: واشنتۆن ئەوەی بە پێویستی بزانێت بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی دەیکات.

ئۆستن گوتیشی: ئەگەر بە پێویستى بزانن ئەوا لە کات و شوێنێکدا، کە خۆیان دیاریدەکەن هێرشی ئاسمانی دەکەن، دەشڵێت، داوای مافی پاراستنی سەربازانیان دەکەن و وەڵامدانەوەشیان ژیرانە دەبێت و هیواداریشن ئێرانییەکان کارە راستەکە بکەن.

هەفتەى رابردوو، بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، دواتر وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، بەڵێندەرێکی مەدەنی ئەمریکا دوای توشبوونی بە جەڵتەی دڵ لەکاتی هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە.

بنکەى سەربازى عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگاى ئەنبار لە خۆرئاواى عێراق و هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان و عێراقیشی تێدا جێگیرکراوە، ساڵى رابردووش لە تۆڵەى کوشتنى قاسم سلێمانى فەرماندەى فەیلەقى قودس، ئێران چەندین موشەکى ئاراستەى ئەو بنکەیە کرد.

 





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad