English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای ئاسایی كردنەوەی دۆخی شنگال دەكات
2021-03-08 [07:50 AM]

ZNA – هەولێر


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شارەكە دەکات.

شاندێکی کوردانی ئێزدی قەزای شنگال سەردانی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد، لەمیانەی سەردانەكەیان حەسەن كەعبی داوای کرد، شنگال لە ناکۆکییە سیاسییەکان دووربخرێتەوە و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتی راستەوخۆی دۆسیەی ئەو شارە بکات.

کەعبی گوتیشی، دەبێت دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، رێككەوتن لەنێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق واژۆ كراوە، بەڵام تائێستا حكومەتی عێراق رێككەوتنەكەی جێبەجێ نەكردووە.

 





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad