English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی: کۆرۆنای گۆڕاو زیاتر بڵاوبووەتەوە
2021-03-08 [11:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزیری تەندروستی: کۆرۆنای گۆڕاو زیاتر بڵاوبووەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش

راوچی حەسەن

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستید. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی: لە 24 کاژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 4 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی: لە 24 کاژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 4 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

نیشانەکردن کۆرۆنای گۆڕاو

A+A-

رووداو دیجیتاڵ 

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و رۆژ بە رۆژیش بەرەو زیادبوون دەچێت. دەشڵێت "لە 24 کاژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان هەڵگری کۆرۆنای گۆڕاون."

 

ئەمڕۆ سێشەممە 08-03-2021 دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتا. دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەزیری تەندروستی هۆشداریی لە خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاودا و رایگەیاند "ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبین، ڤایرۆسەکە خێراتر بڵاودەبێتەوە."

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە هەوڵدان بۆ پەیداکردنی ڤاکسینی دیکەی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان و راشیگەیاند "رەنگە هەفتەی داهاتوو [15]ی مانگ بە بڕی 187 هەزار ژەم کاروانێکی دیکەی ڤاکسین بگاتە هەرێمی کوردستان و لە رۆژانی داهاتووشدا ڤاکسینی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان."

 

 

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا دکتۆر سامان بەرزنجی، پەیامی ئاراستەی هاونیشتمانییان کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە نابێت رێکارەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا شلبکەینەوە و دەڵێت "بە درەنگهاتنی ڤاکسین یان نەبوونی ڤاکسین نابێت هاووڵاتیان رێکارەکان جێبەجێ نەکەن و دەبێت زۆر باشتر لە جاران پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە ئەگەر وا بڕوا رێکارەکان تووندتر دەکەین لەوەی ئێستا هەیە."

 

دکتۆر سامان بەرزنجی، "بەستنی ماسک" بە گرنگترین رێکار دادەنێت بۆ هاونیشتمانییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. راشیدەگەیێنێت "رێکارەکان قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێ دەکرێن، بەڵام رێکاری کەسی لە هەمووشتێک باشترە و پێویستە هاونیشتمانییان خۆیان پابەندبن. بەڵام ئێستا هیچ رێکارێکی نوێ نییە و بەپێی رێنماییەکانی رابردوو لەگەڵ دۆخەکە دەڕۆین." 

 

پێشتر وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند بوو کە، بەراورد بە مانگی رابردوو رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چوار هێندە زیادیکردووە و زۆربەی ئەوانەیشی تووشی کۆرۆنا دەبن تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاون. راشیگەیاند "هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناخەی پێشنیازی قەدەخەی هاتووچۆ بکەین."





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad