English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆڤه‌ری پێرسه‌ڤیرانس له‌سه‌ر خاكی مه‌ریخ بۆ چه‌ند مه‌ترێك جوڵه‌ی كرد
2021-03-08 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێترین رۆڤه‌ری ناسا لەسەر هەسارەی مه‌ریخ بەڕێگایەکی خۆڵدا بۆ دوریی 6.6 مەتر تێپەڕی، ئەمەش یەکەم تاقیکردنەوەی هاتووچۆکردنیەتی.

دوای 2 هەفتە لەنیشتنەوەی لەسەر هەسارەکە بەمەبەستی گەڕان بەدوای بوونی ژیاندا، ڕووڤەرەکە لەبێگەی نیشتنەوەی جوڵاوە. هاتووچۆکەی بۆ ماوەی 33 دەقیقە ڕۆشتن و هاتنەوە بوە، بەشێوەیەکی ئاسان و بێ کێشە ئەنجامدراوە.

ڕچ ڕێبەر ئەندازیاری ڕێگا و شێوەی هاتووچۆکەی هەڵبژاردوە دەڵێت "ئەمە سەرەتای گەشتەکەمانە، لێرەوە دڵنیام بابەتی سەرنجڕاکێش بەدی دەکەین".

لەیەکەم هاتووچۆیدا، ڕووڤەرەکە بۆ مەودای 4 مەتر چۆتە پێشەوە، دواتر 150 پلە ئاراستەی خۆی بەلای چەپدا گۆڕیوە، دوای ئەوە 2.5 مەتر بۆدواوە گەڕاوەتەوە.

لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تاقیگەی هەڵدانی مووشک لەناسا لەباسادینا لەکالفۆرنیا وێنەی هاتووچۆکەی لەسەر بەردەکان و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

ئەندازیار ئەنیس زەریفیان ووتی "لەوباوەڕەدانیم لەوەزیاتر دڵخۆشبم کاتێک جێ‌ ڕۆشتنی تایەی هاتووچۆی ڕووڤەرەکەم بینی".

چاودێرانی هاتووچۆی ڕووڤەرەکە پشکنین بۆ سیستەمی ڕووڤەرەکە دەکەن، تائێستا هەموو بەباشی کاردەکەن، بۆ نموونە ڕۆژی 3 شەممەی رابردوو باڵی ڕۆبۆتی ئۆتۆمۆبێلەکە بۆ یەکەم جار جوڵەی پێکرا.

بەر لەوەی ئۆتۆمۆبێلەکەی بەرەو چێگای ڕووبارێکی ووشکبوو بۆکۆکردنەوەی نموونەی برد بجووڵێنرێت و دواتر گەڕانەوەی بۆ زەوی، دەبێت قەڵغانی ژێرەوەی کە بۆ پاراستنی دانراوبوو لێبێتەوە و درۆنەکەی بەناوی (ئینجنیوەتی) بۆ تاقیکردنەوە کاری پێبکرێت.

ئاندازیار ڕێبەر روونیکردەوە کە ڕووڤەرەکە لە پانتایی‌یەکدا نیشتۆتەوە ناوچەیەکی تەختە، پلانی داهاتوو دەرچوونیەتی لەو ناوچەیە و تاقیکردنەوەی درۆنەکەو لێکردنەوەی قوڵغانی ژێرەوەی. ئەمانە هەمووی دەبێت تاکۆتایی بەهار بکرێت.

لەسەر ڕێگاکانی دەبێت بۆ گەیشتن بەکۆتایی ڕوبارەکە بێ‌کێشە پێیدا تێپەڕێت زاناکان مشتوومڕیانە، ئەوەی لەسەردەمی بوونی ئاودا لەسەر هەسارەکە بەر لە 3 بۆ 4 ملیار ساڵ هەبوە.

تائێستا ڕووڤەری پێرسڤێرانس گەورەترین ئۆتۆمۆبێلی ناسایە، نۆهەم ئۆتۆمۆبێلی واڵایی‌یە، ئەمریکا لەسەر هەسارەی مه‌ریخ لە 18 مانگی 2 ی ڕابردودا دایبەزاند.

لەلایەکی‌کەوە چین بەهیوایە لەچەند مانگی داهاتوودا ئۆتۆمبێلی هاتووچۆکردنی لەسەر هەسارەکە دابەزێنیت، لەئیستادا لەخوولگەی مه‌ریخدا دەسورێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad