English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆكارانەی یارمەتی گەشەی منداڵ دەدەن
2021-03-08 [03:41 AM]

ZNA ــ هەولێر


گەشەی هەرمنداڵێك پێكهاتوە لەگەشەی لەش و مێشكی، ئەگەر هەریەكە لەمانە بەباشی گەشەی نەكرد، ئەوا ئەو منداڵە گەشەی نائاساییە، كەمی ڤیتامینەكان و نەخۆشیە درێژخانەیەكان و  بەدخۆراكی و ئێسكە نەرمەیە كەكاریگەری لەسەر گەشەی منداڵەكە دەكات.

دكتۆر د.پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، سێ هۆكاری بڵاوكردەوە كە كاریگەرییان لەسەر گەشەی منداڵ هەیە و پێویستە دایكان و باوكان لەبیریان بێت
 

خۆراك



ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:
- هێلکە
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.

کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن:

- شیر
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،کالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.

- خواردنی سۆیا
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.

- گۆشتی سور
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری کردن لە کەم خوێنی.

- مریشک و ماسی
دەوڵەمەند بە پڕۆتین.

- خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.

- سەوزەی گەڵادار.

- چەرەسات وەکو گوێز و بادەم و فستق.

- میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکان.

- ئەو تۆوە ڕوەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.
 

خەوێکی باش و تەندروست

نوستنی تەندروست چیە بۆ منداڵ؟
1. دەبێ کاتی نوستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاریکراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەمو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

2. نابێ جیاوازی کاتی نوستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە 1 كاتژمێر زیاتر بێت.

3. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژوری نوستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.

4. ژوری نوستن پێویستە بێدەنگ و تاریک یان ڕوناکی زۆر کەم بێت.

5. ژوری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

6. نابێت لە ژوری نوستن منداڵ سزا بدرێت.

7. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

8. پێش نوستن نابێ چا، کۆلا، چوکلێت، کۆفێ بدرێت بە منداڵ.

9. ئەتوانی پێش نوستن ژەمە خواردنێکی سوک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad