English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنەوە هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
2021-03-08 [06:09 AM]

​ZNA – هەولێر


حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستانەوە دەڵێت ئەمریكا تووشی شكستێكی گەورە دەبێت و لەنێو وڵاتی خۆی کێشەی گەوەری بۆ درووستە دەبێت.

حوسێن سەڵامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رۆژی دووشەممە ٨ی ئازار، لە رێورەسمێكدا لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەڕەشەی لە ئەمریكا و ھاوپەیمانە ناوچەییەكانی کرد.

سەلامی گوتی: بەرەی بەرگری بە ھێزەوە لە ئەركەكانی بەردەوام دەبێت و ئەمریكا لەناوچە تووشی شكستێكی گەورە دەبێت و وڵاتی خۆیشیدا تووشی كێشەی گەورە دەبێت.

حوسێن سەڵامی لەم رێورەسمەدا راشیگەیاند كە كوردستان بەشێك لە خوگرافیای بەرگری ئیسلامی و میللی ئێرانە و لای ئێمە زۆر گرنگە.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad