English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی عێراق: بەم زوانە بەملیۆنان ڤاكسین دەگاتە عێراق
2021-03-09 [06:39 AM]

​ZNA- هەولێر


ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ ملیۆنان ڤاكسین به‌م زووانه‌ ده‌گه‌نه‌ عێراق، بەڵام لە ئێستادا ڕێوشوێنەكانی گواستنەوە ئەنجام دەدرێت.

سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند: به‌م زووانه‌ به ملیۆنان ڤاكسین ده‌گه‌نه‌ عێراق، كه‌ ئێستا له‌ چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵی رێكخستنی رێوشوێنه‌كان هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یانن بۆ عێراق و به‌م زووانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌خێرایی به‌پێی پلانێكی تۆكمه‌ دابه‌شده‌كرێن.

گوته‌بێژی ته‌ندروستی عێراق ئەوەشی گوت: رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ تاوه‌كو 22ـی ئه‌م مانگه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جیبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی سه‌ردانی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن.

ئەمە لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەك قۆناغی یەكەم 51 ھەزار دانە ڤاكسینی سینۆفارم-ی چینی گەیشتە عێراق، كە پشكی ھەرێمی كوردستان لەو كاروانە 5 ھەزار ڤاكسین بوو.

 

 





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad