English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردەن... قەدەغەکردنی هاتوچۆ درێژ ده‌كاته‌وه‌
2021-03-09 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەردەن لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی توشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک ڕۆژدا، حکومەتی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگەیاند بەنیازە ڕێوشوێنی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر، یه‌كێك له‌و رێوشوێنانه‌ درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانە و داخستنی هەندێک لە کۆمپانیاکانه‌.

 وەزارەتی تەندروستی ئەردەن ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە 7413 حاڵەتی نوێی توشبوون و 52 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکراوە. ئەمەش کۆی حاڵەتەکانی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لە ئەردەن بەرزکردەوە بۆ 435,130 حاڵەت و 4987 حاڵەتی گیان لەدەستدان.

لە تەنها یەک ڕۆژدا لە عەمانی پایتەخت کە نزیکەی چوار ملیۆن خەڵکی تێدادەژی، 3929 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، ئەوەش تاوەکو ئێستا زۆرترین حاڵەتی توشبوونی ڕۆژانەیە.

وەزیری تەندروستی ئەردەن نەزیر عەبیدات داخستنی کلینیکە تەندروستیەکانی دەرەوەی نەخۆشخانە حکومییەکانی ڕاگەیاند.

وابڕیارە حکومەتی ئەردەن ڕێوشوێنی توندتر ڕابگەیەنێت، لەوانەش درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانە کە لە ئێستادا لە کاتژمێر 9 ی ئێوارەوە دەستپێدەکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad