English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دەیەوێت زیندانیانی لەگەڵ ئەمریکا بگۆڕێتەوە
2021-03-09 [02:59 AM]

​ZNA – هەولێر


گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران دەڵێت ئەوان بۆ گۆڕینەوەی زیندانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئامادەن.

عه‌لی ره‌بیعی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هەتا ئێستا شتێكی نوێ لەبارەی گۆڕینەوەی زیندانیان لە نێوان ئێران و ئەمریکا رووی نەداوە.

بەرلە لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی ئێران، محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش گوتبووی ئێمە هەموو زیندانییە ئەمریکاییەکانمان بۆ گۆڕینەوە ئامادە کردووە و چاوەڕوانی هەنگاوی ئەمریکاین.

رەبیعی دەڵێت ئێران چاوەڕوانە بزانێت ئەمریکا بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئێران چەندە جدییە.

گوتەبێژی حکومەتی ئێران هەروەها گوتی،  ئێران ده‌توانێت به‌ یه‌كجار ده‌رباره‌ی ته‌واوی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بكات و كێشه‌کە چاره‌سه‌ر بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad