English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و کوێت دەستیان بەسەر ٦ کەشتیی نەوت‌‌هەڵگری عێراقی داگرتووە
2021-03-09 [04:48 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات چاره‌نووسی هه‌شت كه‌شتیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراقی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كوێت و ئێران ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌.

جه‌مال عه‌بدولزه‌هره‌ محه‌مه‌داوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق نووسراوێكی فه‌رمیی داوەتە نووسینگه‌ی وه‌زیری نه‌وت گوتوویەتی چوار كه‌شتیی نه‌وت‌هه‌ڵگری عێراقی، له‌ دوای جه‌نگی دووه‌می كه‌نداوه‌وه‌ له‌لایه‌ن كوه‌یت ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ و دوو كه‌شتیی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ئێران دەستی بەسەر داگرتوون.

بە گوتەی ئەم نوێنەرەی ئەنجومەنی نوێنەران، دوو كه‌شتی دیكه‌ش له‌ ئاوه‌ هه‌رێمییه‌كان نقوم بوون.

کوێت سالێ ٢٠١٧ وڵامی عێراقی داوەتەوە و گوتویەتی وەک دەسکەوتی جەنگ دەستی بەسەر ئەم چوار کەشتییە داگرتووە.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad