English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گروپێکی شیعەی عێراق دژی دەستپێشخەریی کازمی دەوەستێتەوە
ئەبوو میساق مەساری، سەر بە هاوپەیمانیی فەتح
2021-03-09 [07:10 AM]

​ZNA – هەولێر


هاوپەیمانی فەتح، دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمیی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی رەت کردەوە

ئەبو میساق مەساری یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان، بۆ نزیكبوونەوە لە چەند لایەنێك و ڕاكێشانیان بۆ نیو پرۆسەی سیاسی بەكاربهێنێت.

مەساری دەڵێت لە راستیدا عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی نییە، بەڵكو هەموو لایەنە سیاسییەكان لە پەیوەندیدان، هیچ دابڕانێكیش لە نێوان پێكهاتەكاندا نییە.

مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممە، ٨ی ئازار، له‌ وتارێكدا داوای له‌ لایەنە سیاسییه‌كان کرد، ده‌ست به‌ گفتوگۆیەكی نیشتمانی گشتگیر بكه‌ن.

هەرچەند سەرکردایەتیی کوردستان بەردەوام داوای دانووستانی گشتگیر و هەمەلایەنەی لایەنە عێراقییەکانی کردووە، بەڵام مسرور بارزانی، سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای لێدوانی ئەم دواییەی کازمی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەم دانووستانەنە دووپات کردەوە.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad