English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوێكی شاری هه‌ولێر به‌شداری یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئیڤێنتی هاکەرانی جیهان ده‌كات
2021-03-09 [09:55 AM]

ZNA-


 

گه‌وره‌ترین ئیڤێنتی جیهان کە كۆمپانیای هاككه‌ر وه‌نی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و وێنه‌ی شاری هه‌ولێر له‌ بۆردی  ئیڤێنته‌كه‌ ده‌روات،یوسف عەبدولا، لاوێکی شاری هه‌ولێره‌ رۆژی ۱۷ـی شوبات ۲۰۲۱ به‌ ئیمێلێك داواتنامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیای هاككه‌روه‌نی ئه‌مریكی به‌ده‌ست ده‌گات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار له‌ ئیڤێنتێكی هاكینگ بكات كه‌ له‌ ۲ـی ئه‌م مانگه‌ به‌ به‌شداری ۱۰۰ هاككه‌ری به‌هێزی جیهان ده‌ستی پێكرد.


یوسف عەبدولا، ئەو لاوەی شاری هەولێر کە بەشدارە لەو ئیڤێنتەی هاکەران لە سەر ئاستی جیهان بە ئاژانشی هەواڵی ززاگرۆس راگەیاند:  یه‌كه‌م جاره‌ كوردێك به‌شداری له‌ ئیڤێنێكی فه‌رمی گه‌وره‌ بكات و ئیڤێنته‌كه‌ به‌ناوی H1-2103یه‌ و له‌ ئێڤێنته‌کەدا ۱۰۰ هاككه‌ری به‌هێزی جیهان پێشبرێكی له‌سه‌ر تارگێتی وێبسایتێكی جیهانی ده‌كه‌ن كه‌ ناوی  تارگێته‌كه‌ ده‌بێت نهێنی بێت ، و ئیڤێنته‌كه‌ به‌شێوازی ئۆنلاین ده‌روات  به‌هۆی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەی بتوانێت زۆرترین به‌خشیشی پاره‌ كۆبكاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك خه‌ڵات ده‌درێت به‌هاككه‌ران ئه‌و ده‌بێته‌ یه‌كه‌می ئیڤێنته‌كه‌ و بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و ئیڤێنته‌ ته‌رخانكراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌، ئێستاش ئیڤێنتەکە بەردەوامە من له‌ پله‌ی ۲٦همین لە رێزبه‌ندی ئەو ۱۰۰ هاككه‌رانەیلە پێشبڕکێیەدا بەشداربوونە.

یوسف عەبدولا گووتی:  من ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كارم نیه‌ پێشوتر توانیم له‌ چاڵێنجێكی ئه‌و كۆمپانیایه‌ یه‌كه‌م ببم و خه‌ڵاتی ئه‌و چاڵێنجه‌ ببه‌مه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵاتی ئه‌و كۆمپانیانه‌ به‌خشیشی پاره‌یه‌ ، وه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو توانیم چه‌ندان كه‌ڵێنی گه‌وره‌و و بچوك و مامناوه‌ند له‌ وێباسیته‌ گه‌وره‌كانی ( تویته‌ر  ، په‌یپال ، یاهوو، ئه‌مه‌زۆن ، زووم میتینگ ،  سلاك ، عه‌لی بابا ، شاومی ، ئایربن  ) بدۆزمه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ رێگەخۆشكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بانگێشتنامه‌م بۆ بنێرن هه‌وه‌رها مانگی نیسانی ساڵی پار توانیم گه‌وره‌ترین كه‌لێن له‌ كۆمپانیای زووم میتنگ بدۆزمه‌وه‌  ئه‌وه‌ش وایكرد ببمه‌ جێگای گرنگی ئه‌و كۆمپانیانه‌.

هەروەها یوسف عەبدولا ئەو لاوەی بەشداربووەی لە ئیڤێنتی هاکەرانی جیهاندا ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:  زۆر گرنگیم پێنادرێت له‌لایه‌ن میدیا كوردیه‌كانه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ساڵی پار به‌هۆی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌ كۆمپانیای زووم دۆزیمه‌وه‌ بوومه‌ جێگای باسی وێبسایته‌ ئه‌مریكی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، چونكه‌ كاره‌كه‌ی من كارێكی فه‌رمییه‌ و ئه‌و كۆمپانیایه‌ كاری تێدا ده‌كه‌م كۆمپانییایه‌كی فه‌رمی و گه‌وره‌ی ئه‌مریكیه‌  و گرێبه‌ستی له‌گه‌ل سه‌رجه‌م كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهاندا هه‌یه‌

لینکی بۆڕدی ئیڤێنت: https://hackerone.com/hackathons/h1-2103/live

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad