English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق قەرەبووی خێزانی ئەو کارمەندانەی تەندروستی دەکاتەوە کە بە کۆرۆنا مردوون
2021-03-10 [09:37 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەیدا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر پێدانی 10 ملیۆن دینار بە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 

 

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەسەر پێشنیازی دکتۆر حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق بەشێوەیەکی بەپەلە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بڕی 10 ملیۆن دیناری پاداشت بۆ کەسوکاری ئەو کارمەندانەی وەزارەتی تەندروستی کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، "ئەوەش وەک پێزانین و رێزگرتنێکە لە هەوڵەکانیان لەپێناو سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی عێراق".

 

ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی کارمەندانی تەندروستی پێنەگەیشتووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە بە کۆرۆنا دەمرن، بە دوایین مووچەیان خانەنشین بکرێن.

 

لە سەرەتای ئەم مانگە حکومەتی عێراق 50 هەزار ژەمە ڤاکسینی لە چین وەرگرت و وەکو یەکەم هەڵمەتی کوتان دژی پەتاکە دەستی بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە کرد. بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەرەتا کارمەندانی تەندروستی و کەسە بەتەمەنەکان بە ڤاکسین دەکوترێن.

 

تاوەکو ئێستا 735 هەزار و 626 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، 668 هەزار و 153 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا 90.8%ـی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 53 هەزار و 855 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 428 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێری چڕدان، 13 هەزار و 618 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad