English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتۆ: له‌ ئه‌ركه‌كانمان له‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بین به‌ڵام رۆلی هێزەکانی ئەمریکا ناگێڕین
2021-03-10 [11:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری ناتۆ لە عێراق، فریق روکن پیری ئۆلسن رایگەیاند، هێزەکانی سەربە ناتۆ لە مەشق و راهێنان و راوێژ بە سوپای عێراق بەردەوام دەبن، بەڵام رۆڵی هێزەکانی ئەمریکا ناگێڕن.

فریق روکن پیری ئۆلسن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئاسمانیی ئاسیا گوتی: ''هێزەکانمان لە عێراق لە ٣٠٠ سەرباز زیاترە، جگە لە جەنگ ئەرکێکمان هەیە''.

نوێنەری ناتۆ لە عێراق، فریق روکن پیری ئۆلسن باسی لەوە کرد کە لەو کۆبوونەوانەی کە لە مانگەکانی داهاتوودا ئەنجامی دەدەن ئەو دامەزراوانە دیاریی دەکەن کە مەشق و راهێنان و کاری راوێژیان پێ دەکەن.

فریق روکن پیری ئۆلسن باسی لەوەیشکرد کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم عەعرەجی داواکاری فەرمی پێشکەش کردووە بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ لە وڵاتەکەیدا و گوتی: ''بەدڵنیایییەوە ناتۆ لە عێراق رۆڵی ئەمریکا ناگێڕێت''.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ لە ١٨ی شوباتدا رایگەیاندبوو: ''بەمەبەستی پشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وبەرگرتن لە گەڕانەوەی داعش، بڕیارمانداوە ئەرکی ناتۆ لە عێراق فراوان بکەین. ژمارەی کارمەندانمان لە ٥٠٠ەوە دەگەیەنینە چوار هەزار. چالاکی مەشقەکانمان زیاتر لەگەڵ دامەزراوەکانی عێراق و لە ناوچەکانی دەرەوەی بەغدا دەبێت''.

 

AA





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad