English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
CDC: لەو وڵاتانەی خەڵکی ماسک دەبەستن، رێژەی مردن بە کۆرۆنا کەمتربووە
2021-03-10 [04:53 AM]

ZNA ــ هەولێر


سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت لەو وڵاتانەی بەستنی ماسک ناچارییە و رێکارەکان لە رێستۆرانتەکان توندن، رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمتربووە.

راپۆرتێکی سەنتەرە ئەمریکییەکە دەریخستووە لەو بەشانەی وڵاتەکە کە خەڵکی پابەندی بەستنی ماسک بوون و لە رێستۆرانتەکان رێکارەکان توندبوون، رێژەییەکی کەمتری خەڵکی بە کۆرۆنا مردوون.

پزیشکانی ئەمریکی هۆشداریدەدەن لە پەیڕەونەکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە رێستۆرانتەکان و دەڵێن پێویستە کارمەندەکان ماسک ببەستن، دووری لەنێوان مێزەکان هەبێت، رێنماییدەدەنە خەڵکیش بەوەی لەکاتی هاتنەدەرەوە لە ماڵ ماسک ببەستن.

بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لەکاتێدایە کە چەند هەفتەیەکە لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، رێکارەکان کەمکراونەتەوە و خەڵکی کەمتر ماسک دەبەستن.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad