English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵاوکردنەوەی "Coming 2 America’s" لە ئەمازۆن دەنگدانەوەی هەیە
2021-03-09 [11:26 AM]

ZNA – هەولێر


لە دوای بڵاوکردنەوەی فیلمی سینەمایی "Coming 2 America’s" لە پێگەی ئەمازۆن، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 5 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، لە کاتێکدا خاوەن هۆڵە سینەماییەکان لە نیۆیۆرک لە هەوڵی ئەوەدان سینەماکان بکەنەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون.

ئەم فیلمە بەرهەمی کۆمپانیای Paramount Pictures یە و بڕیاربوو لە 7 ئابی 2020 لە سینەماکاندا نمایشبکرێت، بەڵام بۆ 18 کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ دواخرا و دواتر پێگەی ئەمازۆن مافی بڵاوکردنەوەی کڕیوە و بڵاویکردەوە.

لەلایەکی دیکەوەی ستۆدیۆی ئەمازۆن بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی، لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا رێکەوت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی نێجیریا و باشووری ئەفریقیا و بووە فیلمی پڕداهاتی ئەو هەفەتەیە لەو دوو وڵاتە.





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad