English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Raya and the Last Dragon"  فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە
2021-03-09 [07:33 AM]

ZNA – هەولێر


هەفتانە داهاتی فیلمە سینەماییەکان لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و فیلمی پڕداهاتی هەفتە ئاشکرا دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "Raya and the Last Dragon" داهاتی لە دوو هەزار و 45 سینەمای ئەمریکای باکوور، 8.6 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

ئەم بەرهەمە لە رووی بەدەستهێنانی داهات لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور نەیتوانی بگاتە داهاتی یەکەم هەفتەی فیلمی لایڤ ئەکشن "Tom & Jerry"  کە لە یەکەم هەفتەدا 14.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا.

لەلایەکی دیکەوە ئەم بەرهەمە سینەماییە نوێیە لە پێگەی دیزنی پڵەس بڵاوکرایەوە و پێشتر کۆمپانیای دیزنی فیلمی "Mulan"ـی بەهەمان شێوە بڵاوکردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad