English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
2021-03-11 [08:12 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاژانسە ئابوریەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (68) دۆلار و (47) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (64) دۆلار و (97) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لە سەرەتاى ساڵى (2021)ـەوە نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە بەجۆرێک نرخى یەک بەرمیل نەوت (70) دۆلارى تێپەڕاند، ئەوە لە کاتێکدایە ساڵى رابردوو نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە کەمتر لە (20) دۆلار مامەڵەى پێوەکراو، بەڵام ئەو رێوشوێنانەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە پیشەسازى، هۆکارى بەرزبونەوەى نرخى نەوتن لە جیهاندا.





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad