English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئیزنی ئازاد کرانی پارەی ئێران لە کۆریای باشوور نەدراوە
ئەنتۆنی بلینکن، وەیری دەرەوەی ئەمریکا
2021-03-11 [08:58 AM]

ZNA – هەولێر


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە درۆی خستەوە ئەمریکا ئیزنی دابێت کۆریای باکوور پارەی بلۆک‌کراوی ئێران لە کۆریا بەم وڵاتە بدرێتەوە.

بلینکن رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئازار لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی پێوەندیی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە وڵامی پرسیارێکدا گوتی، ئەم هەواڵە درۆیە و پارەی ئێران لە کۆریای باشوور ئازاد نەکراوە. هەتا ئەوکاتەی ئێران نەگەڕێتەوە نێو رێککەوتنی ئەتۆمی گەمارۆکان وەک خۆیان دەمێننەوە.

کاربەدەستانی ئێران لە وڵامی ئەوەی کە ئەمریکا دەڵێت ئێران بێ‌مەرج بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنی ئەتۆمی، داوای گەڕانەوەی بێ مەرجی ئەمریکا دەکەن.

دۆنالد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای هاتنە سەر کار، ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کشاندبۆوە.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad