English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکانی ئەمریکا رێنمایی دەدەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان پێشبخرێت
2021-03-11 [12:02 PM]

ZNA ــ هەولێر


پزیشکانی ئەمریکی رێنماییدەدەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان پێشبخرێت.

پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن باشتروایە لەمەودوا لە تەمەنی 50 ساڵییەوە پشکنینی شێرپەنجەی سییەکان ئەنجامبدەن.

بەگوێرەی ئامارەکان لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا، شێرپەنجەی سییەکان هۆکارێکی سەرەکی مردنە و پزیشکان داوادەکەن ئەوانەی تەمەنیان 50 بۆ 80 ساڵە و 20 ساڵ جگەرەیان کێشاوە سیتی سکان بکەن بۆ پێشوەختە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکە.

لەبەشێکی دیکەی رێنماییەکاندا هاتووە تەنانەت بۆ ئەوانەی ماوەیەکی کورتیشە جگەرە دەکێشن باشتروایە ئەوانیش پشکنین بکەن.

پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن پشکنینی پێشوەختە دەتوانێت سوودی هەبێت لە رێگەگرتن لە مردنی بەشێکی تووشبووان و داوادەکەن جگەرەکێشەکان لە جگەرە دووربن چونکە هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەی سییەکانە.





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad