English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین توێژینەوە زیانەکانى زۆر خواردنى گۆشت ئاشکرا دەکات
2021-03-11 [02:06 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، ئەوانەی گۆشتی سور و مریشك بەشێوەیەكی بەردەوام و رێکخراو دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاترە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە لە زانكۆی ئۆكسفۆڕد لەسەر ئەو كەسانە ئەنجامدراوە كە زیاتر لە (70) گرام گۆشت دەخۆن، جا گۆشتی دروستكراوبێت بەڕێی پیشەسازی یاخود گۆشتی ئاسایی.

بەپێی ئەنجامەكان ئەو كەسانە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان زۆر زیاترە بەجۆرێك، بەڕێژەی (15%) ئەگەری هەیە توشی نەخۆشی دڵ ببن، هەروەها لە (30%) نەخۆشی شەكرە و (31%) هەوكردنی سییەكان.

ئەم مەترسیانە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە عاشقی خواردنی گۆشتی مریشك و باڵندەكانی دیكەن.

توێژینەوەكە (10) ساڵی خایاندووە و لەو ماویەدا لێكۆڵینەوە لە دۆسیە و سیستمی خواردنی زیاتر لە نیو ملیۆن بەریتانی كراوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە ئەوانەی هەفتەى سێ جار یاخود زیاتر گۆشت دەخۆن، زیاتر ئەگەری هەیە ئالودەی جگەرە كێشان و خواردنەوەى ماددە كهولییەكان ببن، لەگەڵ ئەگەری زیادبونی كێشی لەش.

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە و توێژینەوە هاوشێوەكانی دەرخەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەن كە لەنێوان زۆر خواردنی گۆشت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەكاندا هەیە، چونكە گۆشت سەرچاوەیەكی سەرەكی ترشە چەورییە تێرەكانە.

كیرین بابیر نوسەری سەرەكی توێژینەوەكە لە زانكۆی ئۆكسفۆڕد دەڵێت: "پێویستە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت بۆ زانینی پەیوەندی نێوان خواردنی گۆشت و نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەكان، ئەگەر ئەنجامەكان هەموویان جەختیان لەسەر زیانەكانی خواردنی گۆشت كردەوە، دەبێت ڕێگای خۆپارێزی دابنرێت لەڕێی كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتەوە".





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad