English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوترین پێنج هۆكاری قەڵەوی ورگ
2021-03-11 [04:12 AM]

ZNA ــ هەولێر


شێوەی قەڵەوی ورگ لە مرۆڤێکەوە بۆ یەکێکی دیكە دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو هۆکارە تایبەتانەی بونە دروستبونی، دكتۆر كامەران رەسول ژاژلەیی گرنگترین هۆكارەكانی قەڵەوی ورگی خستوەتەڕو.

1. ورگ بە هۆی کێشەی هۆرمۆنەوە، بە زۆری بەشی خوارەوەی سک گەورە دەبێت بە هۆی تێکچونی هۆرمۆنەکانەوە لەوانە:
- تەمەڵی یا سستی غودەی دەرەقی.
- زۆری هۆرمۆنی کۆرتێزۆڵ لە ناو لەش دا.
-کێشەی هۆرمۆنی ڕەگەزی نێر وەک کەمی تێستێتڕۆن.
- کێشەی تایبەت بە خانمان وەک کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان، تەمەنی ناوئومێدی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، کۆبونەوەی شلەمەنی لە ناو لەش کاتی سوڕی مانگانە.

2. ورگ بە هۆی ئاوسان و غازاتەوە: هەندێ جار قەڵەوی ورگ بە هۆی زۆری کێشەوە نیە بەڵکو بە هۆی ئاوسانی سکەوە دروست دەبێ، بەیانیان کاتی لە خەو هەستان سکی ئەو کەسە تەخت و ڕێکە و شەوان گەورە دەبێت، لە هۆکارە باوەکانی:
- زۆر خواردن و خواردنەوەی سوێر کە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی شلەمەنی لەناو سک.
- زۆر خۆری.
- سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهێدرات یا خواردنی ناتەندروست وێنەی خواردنەوە گازیەکان یا چەوریە زیانبەخشەکان.
- زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەبنەی ئاوسانی سک وەک شیر و بەرهەمەکانی.
- بونی کێشەی تەندروستی وەک نەخۆشی گەنم، قەبزی درێژخایەن، کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆن.

3. ورگ بە هۆی خواردنەوە کحولیەکان، ئەو کاتە جگەر کحول بەکاردێنی وەک سەرچاوەی وزە لە جەستە و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لەناو ورگ، جگە لەوەی خواردنەوە کحولیەکان یەکێکن لە هۆکاری قەڵەوی بە هۆی بونی بڕێکی زۆر لە کالۆری؛ 

4. ورگ لە چەند حاڵەتێكدا خڕ دەبێت و هەندێک هۆکار دەبنە زیاد بونی وەک:
- ڕەگەزی نێر: لە پیاوان دا زیاترە.
-تەمەن: لەگەڵ بە ساڵداچوون دا زیاترە.
- ورگی دایکایەتی: دوای دوگیانی و منداڵبون.
- ورگ بە هۆی قەلەقی و دڵەڕاوکێوە: قەلەقی بەردەوام، چەوری بە زۆری لە دەوری ناوک و دەوروبەری کۆدەبێتەوە.

5. بێگومان لە بیرمان نەچێت کە زۆری کێش و قەڵەوی هەمو جەستە دەبێتە هۆی قەڵەوی ورگ.

تێبینی:  شێوازی چارەسەرکردنی هەریەکێک لەم جۆرانە بە گۆێرهی هۆکارەکەی و کێشی ئەو مرۆڤە و باری تەندروستی دەگۆڕێت .





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad