English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبەری باڵای ئێران: پێویستە ئەمریکا لە عێراق و سووریا بکشێتەوە
2021-03-11 [01:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێبەری باڵای ئێران له‌ لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا بەبۆنەی جەژنی مێعراجی پێغەمبەری ئیسلامەوە (د.خ) وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا چەندین تەوەری باس کرد کە یەکیان باسی دەسەڵاتی سیاسی و مەسەلەی بوونی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە بوو.

ئه‌مڕۆ  پێنجشەمە کە وەک شەوی مێعراج ناسراوە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وتارێکی فەرمیی پێشکەش کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژی مێعراجی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) چەندین تەوەری پەیوەست بە نێوخۆی ئێران و ناوچەکە باس کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بە مەسەلەی چەکوچۆڵ و چەنەبەچەنەی نێودەوڵەتی لە سەر ئەو بابەتە کرد و گوتی ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری چەکوچۆڵە و بەکاریشیان دەهێنێت. ئەمریکا تاکە وڵاتە کە چەکی ئەتۆمی بەکار هێناوە و جینۆسایدی پێکردووە. ئەو کات دێن ئیدعای ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی چەک دەکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و سەرهەڵدانی داعش کرد و گوتی ئەمریکا خۆی دانی بەوەدا ناوە کە خۆی داعشی دروست کردووە ئەو کات دێت ئیدعای شەڕی داعشیش دەکات و دەڵێت پێویستە ئێران کۆتایی بە هەبوونی خۆی لە ناوچەکە بهێنێت. ئەوەش لە کاتێکدا ئەمە ناوچەی ئێمەیە و دراوسێکانی ئێمەی لێیە وبوونی ئێرانیش لە ناوچەکە بوونی سەربازی نییە. بە پێچەوانەوە ئەوان کە هیچ پێوەندییان بە خاکی ئەم ناوچەیەوە نیە لێرەن و چەکوچۆڵ و هێزی سەربازییان تێدا بەکار هێناوە.

ڕێبەری باڵای ئێران لە درێژەدا جەختی کردەوە کە پێویستە ئەمریکییەکان ناوچەکە چۆڵ بکەن و هێزی ئەمریکی لە عێراقیش و لە سووریاش بکشێتەوە چوونکە گەلی عێراق خۆیان داوای کشانەوەی ئەمریکایان کردووە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad