English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا و تورکیا بێ بەشداری پێکردنی ئێران لە گەڵ قەتەر لە بارەی دۆزی سووریا کۆبوونەوە
2021-03-12 [08:13 AM]

ZNA – هەولێر


مەولوود چاووش‌ئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی پێنجشەممە ١١ی ئازار گوتی تورکیا، رووسیا و قەتەر هەوڵ‌دەدەن رێگه‌ چارەیەک بۆ جەنگی دە ساڵەی سووریا بدۆزنەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ، دوای کۆبوونەوەی دەوحە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و قەتەر گوتی: "ئەمڕۆ پرۆسەی گفتگۆیەکی نوێی سێ‌لایەنەمان دەست پێکرد و ئامانجی ئێمە لە سوریا چۆنیەتیی بەشداری‌کردن لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی سیاسیی بەردەوامە.

چاووش ئۆغلوو گوتی: وەزیرانی هەرسێ وڵات لەسەر ئەم بڕوایە بوون کە لەسەر بنەماکانی قەرارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت کێشەی سووریا چارەسەر بکرێت.

کۆبوونەوەی ئەم سێ وڵاتە بێ ئێران لە سەر دۆخی سووریا لە کاتیکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرمایەیەکی زۆری مادیی و مرۆڤی لە سووریا سەرف کردووە.

ئایەتووڵلا عەلی خامنەیی هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیە، لە وتارێکدا داوای کرد دەبێت ‌هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بڕۆنە دەرەوە.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad