English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە ھاوردەکردنی ڤاکسینی ئەسترازینکا دەکات
2021-03-13 [06:59 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و عێراق پێداچوونەوە بە بڕیاری ھاوردە کردنی ڤاکسینی ئەسترازینکا دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی چەند وڵاتێک بەکارھێنانی ڤاکسینی ڤاکسینەکەیان راگرت.

" د.ئاسۆ حەوێزی" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، بڕیارە لەم ھەفتەیەدا ڤاکسینی ئەسترازینکای بەریتانی بگاتە عێراق و ١٨٧ ھەزار دۆزی ڤاکسینەکەش رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەھۆی بڵاوبونەوەی ھەواڵی توشبوونی چەند بەکارھێنەرێکی ڤاکسینەکە بە خوێن مەین و جەڵتە دڵ و راگرتنی بەکارھێنانی ڤاکسینەکە لەلایەن نەرویژ و ئیتاڵیا و دانیمارک، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە ھەماھەنگی وەزارەتی تەندروستی عێراق لێکۆڵینەوە لە بەڵگە زانسییەکان دەکەن و پێداچوونەوە بە بڕیاری ھاوردە کردنی ڤاکسینەکە بۆ عێراق و ھەرێم دەکرێت. 

وتیشی، ئەگەر بەڵگە زانستییەکان سەلماندیان ڤاکسینەکە زیانی بۆ بەکارھێنەرانی ھەیە ئەوا بڕیاری راگرتنی بۆ عێراق و ھەرێم دەدرێت.





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad