English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی شاری تكریت، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە شاره‌كه‌
2021-03-13 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هه‌ینی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین بڵاویكرده‌وه‌، كۆمەڵە چەكدارێك بە جلی سەربازییەوە، لە ناوچەی ئەلبودور لە باشووری تكریت 6 ئەندامی خێزانێك و 2 كه‌سی دیكه‌یان كوشتووە، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رووداوەکە گەیشتە شارەکە.

دوای كرده‌وه‌كه‌ش، رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ كرده‌وه‌كه‌ راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 13ی ئادار/ مارسی 2021، وێنه‌ی ساتی كرده‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

دوێنێ ھەینی ژمارەیەک چەکداری داعش کە جلی سەربازییان پۆشیبوو دزەیان کردبووە ناو گوندی ئالبودۆر لە باشووری شاری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین لە میانیدا شەش ئەندامی یەک خێزان لەگەڵ پۆلیسێک و پارێزەرێکیان کوشتبوو.

میدیاکانی خۆجێی عێراق بڵاویانکردەوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی ھەریەک لە وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتوونەتە شاری تکریت.

ئاماژەیان بەوەیشدا کە ئامانج لەسەردانەکەی عوسمان غانمی و فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری بۆ شاری تکریت، ئاگاداربوونە لە رووداوەکەی گوندی ئەلبودۆرە.

پێشتر شانەی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندبوو کە لیژنەی ھاوبەشی لێکۆڵینەوە لە تاوانە تیرۆریستییە قێزەونەکەی گوندی ئالبودۆر باشووری تکریت، لێکۆڵینەوەکانی تەواوکرد و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو تاوانە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدراوە.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad