English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆسکۆ... نزیكه‌ی 200 کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ دەستبەسەر كران
2021-03-13 [04:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی ناوخۆی روسیا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەکۆبوونەوەی سیاسەتمەدارانی سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن لە مۆسکۆ، پۆلیسی وڵات دەوروبەری 200 کەسی دەستبەسەر کردووە کە لە نێویاندا چەندین کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ هەبوون.

دەستبەسەرکردنەکان لەنێوەندی هەڵمەتێکی سەرکوتکردنی هەستی دژە کرملندا بووە، دوابەدوای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆن کە لەمانگی یەکی ئەمساڵدا گەڕایەوە بۆ ڕوسیا دوای چاکبوونەوەی لە ژەهراویبوونی بە گازی دەمار لە سیبرییا.

ئاندری پیڤۆڤارۆڤ، ڕێکخەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مەراسیمەکە بۆ ڕوسیا کە گروپێکی سەر بە بەریتانیایە و لەلایەن دەستەی جەمسەری پێشووی دورخراوەی بازرگانی نەوت و ڕەخنەگری کرملن میخائیل خۆدۆرکۆڤسکی دامەزراوە بە رادیۆی ئێکۆ مۆسکڤی راگەیاند، کۆڕبەندی مۆسکۆ کە بڕیاربوو شەممە و یەکشەممە ئەنجام بدریت، کۆبوونەوەی جێگرەکانی شارەوانی بوو لەتەواوی وڵاتەکەوە.

لە کاتێکدا کە کۆڕبەندەکە دەستیپێکرد، پۆلیس چووە ناو بیناکەوە و دەستیکرد بە دەستبەسەرکردنی ئامادەبوان و بردنیان بۆ ناو ڤانەکانی پۆلیس کە لەدەرەوە چاوەڕوانبوون. ئەمەش بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە تەلەفزیۆنی راین و ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیاوە نیشاندراوە.

لقی مۆسکۆی وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ڕایگەیاند، دەوروبەری 200 کەس دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

voa





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad