English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌شداری كۆنگره‌ی دیالۆگی ئایینه‌كان و كه‌لتووره‌كان ده‌كات
2021-03-14 [07:23 AM]

ZNA-هەولێر


له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری، دكتۆر پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له‌ 37 مین كۆنگره‌ی (دیالۆگی ئایین و كه‌لتوره‌كان) كرد كه‌ له‌ شاری قاهیره‌ به‌ به‌شداری نوێنه‌ری 47 وڵات له‌ رۆژانی  13تا 14ى 3 ى 2021.

له‌و كۆنگره‌یه‌ چه‌ندین دیراسات و توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی و كه‌لتوره‌ جیاكان، له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ شاندی چه‌ندین وڵات كۆبۆوه‌ و باسی له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ له‌ پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێك هاتووه‌، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس له‌ سه‌ردانه‌ میژووییه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا بوو بۆ هه‌ولیری پایته‌خت و گرنگی ئه‌و سه‌ردانه‌.

هه‌ر له‌ چوارچیوه‌یه‌دا دكتۆر پشتیوان سادق سه‌ردانی كلێسه‌ی مه‌ریه‌م عه‌زرای له‌ ناوچه‌ی مه‌عادی كرد و له‌ لایه‌ن دانیال ئه‌سقه‌فی مه‌عادی، جێگری پاپا دانیال پێشوازی لێكرا، له‌و سه‌ردانه‌ راوبۆچوون سه‌باره‌ت به‌ كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad