English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەووڵاتەكەی بەهەڕەشە دەزانێت
2021-03-14 [07:35 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان هۆشداری دەدات لەوەی بەپەلە ئەمریکا هێزەكانی خۆی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە و دەڵێت، هەر کشانەوەیەکی بەپەلە و حساب بۆنەکراو دەبێتە هۆی زیاتربوونی هەڕەشەکانی گرووپەكان.

 

مەسعود ئاندارابی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: هێزەکانی ئەفغانستان بە هاوبەشی هێزە نێودەوڵەتییەکان بە دیاریکراوی هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە گوشارەکانیان بۆسەر گرووپە پەڕگیرەکان، وەک تالیبان و قاعیدە زیاتر بکەن و هەر کشانەوەیەکی بەپەلە و حساب بۆ نەکراو، دەبێتەهۆی هەڵسانەوەی ئەو گرووپانە و زیاتربوونی هەڕەشەکانیان کە دواجار هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی جیهانیش دروست دەکەن.

 

لە مانگی شوباتی ساڵی 2020دا، ئیدارەی ترەمپ رێککەوتنێكی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان واژۆکرد کە تێیدا وەستانی شەڕ و تێکەڵبوون بە پرۆسەی سیاسی 9+ وڵات لەبەرامبەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەنێوانیاندا هێزەکانی ئەمریکا، دوو مەرجی سەرەکی رێککەوتنەکە بوون.

 

ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە 10 هەزار سەربازەوە بۆ نزیکەی 2 هەزار و 500 سەرباز کەمکراوەتەوە و بەگوێرەی رێککەوتنەکە، دەبێت ئەو هێزانە تاوەکو رۆژی 1ـی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ئەفغانستان بکشێندرێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad