English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: 16 ملیۆن ڤاكسینمان كڕیووە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەگاتە عێراق
2021-03-14 [07:43 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند،  تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بە چەند قۆناغێك ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە وڵاتەکە و قەدەغەی هاتووچۆش بۆ رێگریی زیاترە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

 

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بەچەند قۆناغێك ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق، هەروەها ڤاكسینەكانی فایزەر، ئەسترازێنیكا و جۆنسن ئەند جۆنسنمان پەسند كردووە".

 

تەمیمی روونیشی كردەوە: "عێراق گرێبەستی كڕینی 16 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا ئەنجامداوە كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسندی كردوون."

 

بەگوتەی وەزیری تەندروستیی عێراق، مەبەست لە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ رێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەڵێت "هاوكاریی هاووڵاتیان بە پابەندبوون بە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا زۆر گرنگە". 

 

 





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad