English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ عێراق لەبارەی ئاوەوە واژۆ كراوە
2021-03-14 [08:01 AM]

ZNA – هەولێر


باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاشکرای دەکات، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وڵاتەکەی و عێراق لەبارەی ئاو واژۆکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

فاتح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا رایگەیاندووە، ئەنقەرە بە ئەرێنییەوە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق لەبارەی ئاو دەڕوانێت، بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا لە ساڵی 2019 پلانێکی کاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو پێشکەش بە لایەنی عێراقی کرد و کە پلان و پڕۆژەی لە چەندین ناوچەی دیاریکراو بە گوێرەی پێویستییەکان بۆ ئاوی تێدا بوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنقەرە و بەغدا بۆچوونیان بۆ دۆسیەی ئاو جیاوازە، بە بۆچوونی عێراق کێشە دابەشکردنی ئاوە لەنێوان هەردوو وڵات، بەڵام کێشە پشکی ئاو قوڵترە و عێراق دەتوانێت بە شێوەیەکی نموونەیی ئەو ئاوەی بۆی دێت سوودی لێوەربگرێت.

راشیگەیاند، وشکەساڵی 2018 و بەردانەوەی ئەو ئاوە زۆرەی لە 2019 سەلمێنەری ئەوەن، کە عێراق بە شێوەیەکی دروست سوود لە سەرچاوە ئاوییەکانی وەرناگرێت، جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە ئەزموونەکانی پێشکەش بە عێراق بکات، لە رووی تەکنیکی یاخود سەرچاوەی مرۆیی.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad