English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزيكه‌ی چل خوێندکار لە کۆلیژێکی نایجیریا دەڕفێنرێن
2021-03-14 [10:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ شەممە به‌رپرسێكی حکومی لە ویلایەتی کادونا لە نەیجیریا ڕایگەیاند، پاش ئەوەی چەکداران هێرشیان کردە سەر کۆلێژێک لە باکوری ڕۆژئاوای نایجیریا، نۆ خوێندکاری دیکە بێ سەروشوێنن.

ئه‌مه‌ش دوابەدوای هێرشەکەی شەوی پێنجشەممە بۆ سەر کۆلێژی فێدراڵی فۆرێستی میکانیزەیشن، کۆی ژمارەی خوێندکارانی ونبوو بۆ 39 قوتابی بەرزبووە، چوارەمین جارە حاڵەتی ڕفاندنی بە کۆمەڵ لە قوتابخانەکان لە باکوری نەیجیریا لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردووەوه‌ ڕوودەدات.

ساموێل ئارووان کۆمیسیاری ئاسایشی ویلایەتی کادونا ڕایگەیاند ونبووەکان لە 23 ژن و 16 پیاو پێکهاتوون.

ئارووان گوتیشی"حکومەتی ویلایەتی کادونا پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆلێژەکەدا، لە کاتێکدا هەوڵەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوونی ئەو خوێندکارە وونبوانە".

کۆمەڵیک چەتەی چەکدار هەڵیانکوتا بووە سەر قوتابخانەیەک لە ویلایەتی کادونە، کە دەکەوێتە دەوروبەری شارەکەوە لە نزیک ئەکادیمیایەکی سەربازی، لە دەوری کاتژمێر 11:30 ی پاش نیوەڕۆ لە ڕۆژی پێنج شەممەدا.

ئارووان ڕۆژی هەینی گوتی سوپا لە کاتژمێرەکانی بەیانی زوودا 180 کەسی ڕزگار کردوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad