English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى تەندروستى: بەپێى جۆری کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان کاریگەرییەکانی ڤاکسینى کۆرۆنا دەگۆڕێت
2021-03-14 [11:21 AM]

ZNA- هەولێر


 

گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کاریگەریی ڤاکسینى کۆڕۆنا بەپێى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى ڤاکسینەکان دەگۆڕێت و لە شەش مانگەوە بۆ ساڵێک کاریگەرییەکە بەردەوام دەبێ لەسەر مرۆڤ.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزى، بە ئاژاسى هەواڵی زاگرۆسی  راگەیاند: دواى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدواى چارەسەردا، چەندین کۆمپانیا لە ژمارەیەک وڵاتی جیا دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژى ڤایرۆسى کۆڕۆنا، تا ئێستاش چەندین جۆرى ڤاکسین لە بازاڕەکانداهەن و بەکاردەهێندرێن.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی گووتی: کاریگەریی ڤاکسینەکانى کۆڕۆناش لەسەر تەندروستى مرۆڤ و بەردەوامبوونى کاریگەرییەکەى بەپێى کۆمپانیاى بەرهەمهێنەرى ڤاکسینەکان دەگۆڕێت،لە شەش مانگەوە بۆ هەشت مانگ و تا یەک ساڵیش".

دکتۆر ئاسۆ حەوێزى، ئەوەشی بۆ  ئاژاسى هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: تا ئێستا چەندین جۆرى ڤاکسینى کۆڕۆنا لە لایەن کۆمپانیاى سەر بە وڵاتانى جیهان بەرهەمهێندراون بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، لەوانەش سینۆفارم، فایزەر، مۆدێرنا، ئاند جۆنسۆن و سپۆتنیک.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad