English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەمزە رەزیکی: لەمڕۆ بەدواوە پشکنینی کۆرۆنا بێبەرامبەرە بۆ هاوولاتیان ئەنجام دەدێت
2021-03-14 [11:38 AM]

ZNA-هەولێر


لە پارێزگای دھۆک بڕیار درا لەمڕۆ بەدواوە پشکنینی کۆرۆنا بکرێتە بێبەرامبەر، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش رایده‌گه‌ێنێت: تەنیا پارە لەو کەسانە وەردەگیرێت کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە و بۆ ھاووڵاتیانی ناوخۆ بێبەرامبەرە.

حەمزە رەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سنووری پارێزگای دھۆک پشکنینی کۆرۆنا لەمڕۆ بەدواوە بێبەرامبەر بۆ ھاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت و، ھەر ھاووڵاتییەک کەسێکی نەخۆشی ھەبێت یانیش گومان لە خۆی بکات پەتای کۆرۆنای ھەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی بکات و بەبێ بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.


حەمزە رەزیکی گووتی: بڕیارەکە ھەموو سنووری پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە و لە ھەموو قەزاکانی سەر بە دھۆک پشکنینی کۆرۆنا کراوەتە بێبەرامبەر، چونکە پێشتر پێویستی بە پڕکردنەوەی فۆڕمیش ھەبوو و ئەویش لابراوە.

هەروەها حەمزە رەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، ئەواشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ختەروو گووتی: ئەو ھاووڵاتیانەی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە، وەک پێشتر و بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، پشکنینی کۆرۆنایان بە ٦٠ ھەزار دیناری عێراقی بۆ ئەنجام دەدرێت.

دڵشاد یونس هەرکی
 





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad