English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەیاد عەلاوی: ئێران لە باشووری بەغدا سەربازگەی داناوە
ئەیاد عەلاوی
2021-03-14 [12:00 PM]

ZNA – هەولێر


ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی ئاشکرای کردووە ناوچه‌یه‌ك له‌ باشووری به‌غدا  كه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی راگوێزراون، له‌لایه‌ن گرووپێكی میلیشیای سه‌ر به‌ ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق كراوه‌ته‌ سه‌ربازگه ‌و چه‌كی پێشكه‌وتووی تێدا جێگیر کراوە‌.

ئه‌یاد عه‌لاوی له زمان به‌رپرسی گروپێکی میلیشیاوە رایگه‌یاندووه‌، ناوچه‌ی "جو‌رفولسه‌خر" بە مەودای٦٠ کیلۆمیتر کەوتووەتە باشووری به‌غدا و‌ دانیشتووانی زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بوون، راگوێزراون و له‌لایه‌ن گرووپێكی میلیشیای دره‌وه‌ی دەستەڵاتی حكوومه‌تی عێراق كراوه‌ته سه‌ربازگه‌.

بە گوێرەی لێدوانی علاوی، ئەم سەربازگەیە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تێدا جێگیركراوه ‌و تانك و مووشه‌ک و كاتیۆشای تێدا دروست ده‌كرێت.

به‌ گوته‌ی عه‌لاوی ئه‌و گرووپه‌ ته‌حه‌دای حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و جگه‌ له‌و فه‌رماندانه‌ی سوپای پاسداران كه‌ بۆ كاری ئه‌منی و سیاسی دێنه‌ عێراق، هیچ به‌رپرسێكی عێراقی بۆی نییه‌ بچێته‌ ئەم سەربازگەیە.





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad