English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک: بەستنی ماسک یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەستیاری وەرزی
2021-03-14 [01:28 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەک: بەستنی ماسک یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەستیاری وەرزی

5 کاژێر له‌مه‌وپێش

رۆژین مەهدی

رۆژین مەهدی

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستی هەستیاری ئەو کاتە روودەدات کە سیستەمی بەرگری جەستە کاردانەوەیەکی زیاد لە پێویستی دەبێت بۆ تەنۆلکانەی لە بنەڕەتدا بێزیانن

هەستیاری ئەو کاتە روودەدات کە سیستەمی بەرگری جەستە کاردانەوەیەکی زیاد لە پێویستی دەبێت بۆ تەنۆلکانەی لە بنەڕەتدا بێزیانن

A+A-

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکانی ئیسرائیل لە توێژینەوەیەکدا باس لە کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی هەستیاری وەرزی دەکەن بەهۆی بەستنی ماسک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.


بەستنی ماسک یەکێکە لە رێگە کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا، ئێستا لە زۆربەی وڵاتان بەستنی ماسک ناچارییە، پزیشکانیش بۆیان دەرکەوتووە بەستنی ماسک یارمەتیدەر بووە لە کەمکردنەوەی نۆرەکانی هەستیاری وەرزی.

پزیشکانی ئیسرائیل لە توێژینەوەکەدا باس لەوەدەکەن ماسک دەتوانێت ئەو تەنۆڵکانە فلتەر بکات کە دەبنەهۆی هەستیاری، بۆیە ئەوانەی ماسک دەبەستن دووردەبن لە کاریگەرییەکانی ئەو تەنۆلکە و تەپوتۆزانە.

لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا، ساڵانە 60 ملیۆن کەس تووشی هەستیاری وەرزی دەبن، هەستیاری ئەو کاتە روودەدات کە سیستەمی بەرگری جەستە کاردانەوەیەکی زیاد لە پێویستی دەبێت بۆ تەنۆلکانەی لە بنەڕەتدا بێزیانن، ئەمەش دەبێتەهۆی پژمین، لووت گیران، ئاو هاتن لە لووت و خورانی چاوەکان.

پزیشکان رێنماییدەدەنە ئەوانەی هەستیاریان هەیە بەردەوامن لە بەستنی ماسک بۆ ئەوەی تووشی نیشانەکان نەبنەوە.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad